خانمە هونەرمەندێکی ئەفریقی لەڕێگای قژییەوە کارێکی جیاواز پێشکەش دەکات

هەمەڕەنگ

29/07/2025‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای 6 ساڵ لە دەستپێکردنی بەو کارەی کە سەرسامی دروستکردووە، هونەرمەندی ئیڤۆری لێتیسیا کیو بە کۆمەڵێک پەیکەری قژی سەرنجڕاکێش گەڕایەوە.

 لێتیسیا کە لە ساڵی 2019 بەهۆی کارە داهێنەرەکانییەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، ئەمڕۆش بەردەوامە لە بەکارهێنانی قژی وەک ئامرازێکی هونەریی بۆ دروستکردنی شێوەی ئاڵۆز و دیمەنی تەواو بە ئیلهام وەرگرتن لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانە.

 کارە نوێیەکانی پەیامی بەهێز دەربارەی ناسنامە و تواناسازی هەڵدەگرن، تێکەڵ بە ڕۆحی فاشیۆن و کەلتوور و شانازی قووڵ بە کەلەپووری ئەفریقی.

هەر پارچەیەک کە کارەکەی بە ووردی دروستکراوە و تێکەڵەیەکی ناوازە لە داهێنان و سیمبولیزم درووست دەکات.

لە خوارەوە نوێترین کارە سەرنجڕاکێشەکانی لێتیسیا کیو هەن دەخەینەروو، کە زیاتر لە 5 ملیۆن فۆڵۆوەری لە تیکتۆک هەیە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی