شارپرێس:
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەنگۆی لەناوبردنی
بڕی 62 ترلیۆن دینار لەلایەن مشک و جرجەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، سیستەمی نەختینەی
عێراق لەژێر ڕێکاری توندی ئیداریدایە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک
وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی لەناوچوونی نیوەی پارەی كاشی عێراق كە بڕەكەی 62
ترلیۆن دینارە بەهۆی (مشك و جرج)ەوە، ناڕاست و بێ بنەمایە.
ئەوەشیخستەڕوو، سیستەمی نەختینەی عێراق ملكەچە بۆ
رێكاری توندی ئیدارەی دراوی كاغەزیی، لەڕوی چاپ و هەڵگرتن و پشكنینی خولیی و
گۆڕینی لەرێگەی میكانیزی نەختینەیی و ژمێریاری وردەوە، ناتوانرێت بڕێكی زۆری پارەی
لەمشێوەیە روبەڕوی لەناوچون ببێتەوە بەبێ هیچ چاودێری و بەدواداچونێك.
محەمەد سەردار