شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی پەیمانگهی دڵی مۆنتریال دەریخستوە کە بەکارهێنانی پانکە لەپلەی گەرمی 45 پلەی سەدیو شێداری 15%، پلەی گەرمی جەستەی بەساڵاچوانی بەرزکردوەتەوەو ناڕەحەتی زیادکردوە.
لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، بەڵام لە38 پلەی سەدیو 60% شێداریدا، پانکە پلەی گەرمی جەستەی کەمێک دابەزاندوەو ئاسودەیی زیاتری بەخشیوە.
ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنو خۆپاراستن لەنەخۆشییەکان لەئەمریکا هۆشداریدەدەن لەبەکارهێنانی پانکە لەسەروی 32 پلەی سەدییەوە، بەهۆی ترس لەزیادبونی گەرمی لەکەسانی لاوازدا.
لێکۆڵینەوەکە 320 تاقیکردنەوەی لەسەر 58 کەسی سەروو 68 ساڵ ئەنجامداوە، لەژینگەی وشکدا، پانکە پلەی گەرمی ناوەکی جەستەی بەرزکردوەتەوە.
توێژەران گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە پانکە بژاردەیەکی سەلامەتو هەرزانە بۆ فێنککردنەوەی بەساڵاچوان لەکەشوهەوای گەرمو شێداردا (38 پلەی سەدی)، بەڵام لەکەشوهەوای زۆر گەرمو وشکدا پێویستە خۆی لێ بپارێزرێت.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی