ئارێز عەبدوڵا
ناوی 'شەمشەمەکوێرە' چ پەیوەندییەکی بە کوردەوە هەیە و چ نهێنییەکی زانستیی
کۆن ئاشکرا دەکات؟
دیارە لە هەندێک ناوچە بە 'چەکچەکیلە'ش ناسراوە، بەڵام ئێمە لێرەدا سەرنج دەخەینە
سەر 'شەمشەمەکوێرە' یان 'شەمشەمەکۆرە'. شەمشەمە کە 'کوێر'ی پێوە لکێندراوە ، ئاماژەیە بۆ سیفەتێکی دیاری گياندارەکە
. ئەمە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ ، کە پێش سەدان،
یان هەزاران ساڵ، باوباپیرانمان زانیارییان دەربارەی ئەو فڕندەشيردەرە هەبووە.
زانست سەلماندوويەتی شەمشەمەکوێرە بۆ دۆزینەوەی نێچیر و تەنەکان و ئاراستەدیاریکردن
پشت بە زایەڵەی دەنگی دەبەستێت، نەک بینین. ئەی چۆن کورد ئەوەندە پێش زانستی نوێ ئەم
ڕاستییەی زانیوە؟ ئایا ئەمە نیشانەی وردبینی و تێڕوانینی قوڵ نییە؟ ناونانی شەمشەمەکوێرە
بەو ناوە، گەواهی زیرەکی، وردبینی و ئەزموونگەریی باوباپیرانمان دەدات . کەواتە ئەوان باش بيريان لێکردووەتەوە، داهێنانيش هەميشە بەرهەمی
بيرکردنەوە بووە.