شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر شاسوار عەبدولواحید لەلایەن هێزێکی ئەمنی شاری سلێمانی دەستگیرکرا و هێزە ئەمنییەکان رێگە نادەن هیچ ئۆتۆمبێلێک بچێتە ناو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانییەوە.
میدیای نەوەی نوێ لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" هێزێکی چەکداری یەکێتی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیرکرد ".
سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری سلێمانی بە شارپرێسی وت،" شاسوار عەبدولواحید لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و لەسەر بنەمای چەند دۆسیە و سکاڵایەک دەستگیرکراوە، کە لەدژی ناوبراو جوڵێنراوە ".
هاوکات، سەرچاوەیەکی دیکە بۆ شارپرێسی ئاشکراکرد، بۆ ماوەی زیاتر لە یەک کاتژمێر هێزە ئەمنییەکان سەرجەم دەرگاکانی چونەژورەوەی پڕۆژەی گوندی ئەڵمانییان داخست و رێگەیان نەدا هیچ ئۆتۆمبێلێک بچیتە ناو پڕۆژەکەوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێوە وتی،" گومانەكان لەویوە زیاد دەكات كە بەشەو چونەتە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید و دەستگیریان كردوە ".
محەمەد سەردار