وەزارەتی داد خەرجی موچەی موچەخۆران بڵاودەكاتەوە

عیراق

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، قەبارەی داهاتی عێراق لەیاسای بودجە لەمانگی کانونی دوەمەوە بۆ مانگی حوزەیران گەیشتوەتە 65 ترلیۆن دینار، ئاشكراشیكردوە،" كۆی خەرجی موچەی فەرمانبەرانيش گەیشتوەتە 28 ترلیۆن و 189 ملیارو 760 ملیۆن دینار".


وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی داهاتەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاند، داهاتی نەوتی لەماوەی ئەم چەند مانگەدا بەڕێژەی 89% دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، قەبارەی داهاتی عێراق لەیاسای بودجە لەمانگی یەک بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ، گەیشتوەتە 65 ترلیۆن دینار.

بە گوێرەی خشتەکە، کۆی گشتیی داهاتی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 65 ترلیۆن و 921 ملیارو 601 ملیۆن دینار بوە، لەو بڕەش 58 ترلیۆن و 802 ملیارو 897 ملیۆن دیناری لەداهاتی نەوت بوە، داهاتی نانەوتیش حەوت ترلیۆن و 118 ملیارو 703 ملیۆن دۆلار بوە.

سەبارەت بەکۆی گشتی خەرجی موچەی فەرمانبەرانیش، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، کۆی گشتیی موچە گەیشتوەتە 28 ترلیۆن و 189 ملیارو 760 ملیۆن دینار.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، کۆی گشتیی خەرجییەکانی عێراق لەشەش مانگی ڕابردودا، گەیشتوەتە 47 ترلیۆن و 910 ملیارو 48 ملیۆن دۆلار.

ش.ح