کەسێک تەقەی لە ماڵە خەزورانی کردوە و دوو کەسی کوشتوە.. برینداریش هەیە

کوردستان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 987 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگوندێکی قەزای دوکان کەسێک تەقەی لەماڵی باوکی هاوژینەکەی کردوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران، خۆی و دوو کەسی دیکەش برینداربون.

سیروان لالە سەرحەد قائیمقامی دوکان لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ڕوداوەکە لە گوندی قەمچوغەی سەر بە قەزای دوکان بوە و گەنجێک چوەتە ماڵی باوکی هاوژینەکەی و تەقەی لێکردون، بەهۆیەوە هاوژینەکەی و کەسێکی دیکە کە میوان بوە لە ماڵەکەیان کوشتونی."

ئەوەشیخستەڕوو،" گەنجەکە هەر لەو روداوەدا خەسوی و کچێکی بچوکی بریندارکردوە، دواتریش گولـلەیەکی لەخۆی داوە و بریندار بووە."