شارپرێس:
وەزارەتی کارو کاروباری
کۆمەڵایەتی هەرێم لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کەسانێکی نەناسراو بەناوی وەزارەتەکەوە
پەیوەندی بە کەسانی نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن و بەناوی دابینکردنی
موچەوە داوای کارتی مۆبایل و پارەیان لێدەکەن.
وەزارەتی کارو کاروباری
کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکرد،" ماوەی چەند
رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی
بەخانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دەكات بەمەبەستی دابینكردنی موچەی كەمئەندامی
و موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و داوای ناردنی كارتی نیشتیمانی و زانیاری و پێدانی
ژمارە و ناوی خەڵكی تر دەکەن، كە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی
بەساڵاچویان هەبێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" دواتر ئەو کەسانە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكەن
و داوای كارتی مۆبایل دەکەن، كە بەداخەوە ژمارەیەك هاوڵاتی زەرەرمەندی ئەم فێڵكردنە
بونەتەوە ".
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەڕونکردنەوەکەیدا دەڵێت،" لێرەوە
بە هەمولایەك رادەگەینین كە وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نیە و ئەمە بەشێكە لە
فێڵكردن و وەزارەتمان لەكاتی پێویست لەڕێگا فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگادارییەكانی
بڵاودەكاتەوە، بەرامبەر بەم فێلكردنەی ئەم گروپانەش رێكاری یاسایی دەگرینەبەر
".
محەمەد سەردار
