شارپرێس:
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن، دەشڵێت، کۆنوسی ڕێککەوتنەکە لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردولا واژۆ کراوە، کە 17یان ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بون.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند،" کۆبونەوەکان لە ١٧ مانگی ٧ دەستیانپێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێلگەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگویەکی زۆر، لە ١١ی مانگی ٨ رێکەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە ، کە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
جەختیش كراوەتەوە، كەبۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.
ش.ح