شارپرێس لەزیندانەوە زانیاری لەبارەی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرادەکات

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاندێکی دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و لەدۆخی تەندروستی ناوبراویان کۆڵییەوە.

سلێمان محسین، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بە شارپرێسی ڕاگەیاند، دۆخی تەندروستی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەزیندان باشە و وەک ڕێزێک لە ژورێکی تایبەتی ناو بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دانراوە و تێکەڵی زیندانییەکانی دیکە نەکراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کەسوکارەکەی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کردوە و ئەمڕۆش دانیشتنی دادگای هەبوو، بەلام دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی ٢٤ی مانگ دواخرا.

وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ باسی لەوەشکرد،" ساشوار عەبدولواحید لەسەر سکاڵای پەرلەمانتار شادی نەوزاد و بەپێی یاسای ژمارە ٤٣١ی سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە ".

وتیشی،" لەبارەی دەستگیرکردن و دیدارمان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، لەئایندەیەکی نزیکدا پەیاممان دەبێت ".