ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕوانکەی سوری ئاشکرایکرد، کاروانێکی ‌دیکەی هێزەکانی ئەمریکا بە چەک و پێداویستی سەربازیی لەهەرێمی کوردستانەوە چونە بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە ژمارەیان زیاتر لە 20 بارهەڵگر دەبوو.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، هێزیكی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا کە زیاتر لە 20 بەرهەڵگر چەک و پێداویستی لۆجستیان پێبوە، لە هەریمی کوردستانەوە بۆ ناو خاکی سوریا گواستراونەتەوە و لە شاری حەسەکە جێگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکان، جگە لەم کاروانەی ئەمڕۆ، دوو ڕۆژ لەمەوبەر کاروانێكی دیکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە چەک و پێداویستی  لۆجستییەوە چونە  بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە حەسەکە، ئەم ئاڵۆگۆرکردنەی هێز لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش پەیوەستە بەبەردەوامی چالاکییە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.