موقتەدا سەدر مەترسی سەرهەڵدانی ئاینێكی نوێ لەعێراق ئاشكرادەكات

عیراق

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لەپەیامێکی تونددا هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانی "ئایینی ئیبراهیمی" لەعێراق.


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لەوتارێكدا هێرشی توندی کردە سەر گەندەڵکاران بێ ئەوەی ناویان بهێنێت وتی،" گەندەڵکاران بەدزی و ملکەچی و خۆشەویستییان بۆ دەسەڵات، مەزهەبیان لاواز کردوەو خستویانەتە بەردەم مەترسییەکی گەورەی ناوخۆیی و دەرەکی".

لەبەشێکی وتارەکەیدا سەدر دەڵێت،" ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ئایینی ئیبراهیمی لەسەر دەرگان، كە دەبنە مەترسی گەورە بۆ عێراق، لەكاتێكدا موجاهید بوەتە تیرۆریست و تیرۆریست بوەتە دۆست، گەندەڵی بوەتە خوو ستەم بوەتە بەرنامە، ئەوانەشی کە بانگەشەی پەیوەندی بەئێمەو بنەماڵەی سەدرەوە دەکەن، ئێمە لێیان بێبەریین تا ڕۆژی دوایی".

پێشتر، سەدر داوای سازکردنی نوێژی هەینیی یەکگرتووی ملیۆنیی لەپارێزگای بابل کردبوو، بەڵام دواتر بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و بارانبارینی بەخوڕ کە بوە هۆی دروستبونی لافاو لەچەندین ناوچەو شاری عێراق، بڕیارەکە هەڵوەشایەوە.

سەدر جەختیکردەوە کە نوێژی هەینی هەمیشە وەک دڕکێک بوە لەچاوی داگیرکەران و گەندەڵکاران و تیرۆریستان، هەروەها دڕکێکە لەچاوی ئەوانەی لەبەردەم فشارەکانی ئەمریکا و زایۆنیزمدا ملکەچ بون.

بەپەلە