شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاشتییەکی مەزن لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێناوەو بەبەهێزیش كار لەسەر ئەوە دەكەن بەردەوامبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" ویلایەتە یەکگرتوەکان کارێکی گەورە دەکات سەبارەت بەکەرتی غەززە و ئامادەکاری بۆ قۆناغی دوەمی ڕێککەوتنی ئاشتی دەكات".
دەشڵێت، ئێمە بەچڕی کار لەسەر غەززە دەکەین، بەڕاستی ئاشتییەکی ڕاستەقینەمان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، 59 وڵات پشتیوانی دەکەن، ئەمەش شتێکە پێشتر ڕوی نەداوە".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد،" وڵاتانمان هەیە دەیانەوێت دەستوەردان بکەن و مامەڵە لەگەڵ حەماس بکەن، بۆ نمونە، وڵاتانی دیکە دەیانەوێت دەستوەردان بکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ (حزبوڵا) لەلوبنان، وەک نمونەیەکی دیکە".
ترەمپ لەدرێژەی قسەكانیدا ڕایگەیاند، ئاشتییەکی مەزنمان هەیە ل ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشتر ڕوی نەداوە، پێم وایە لەڕاستیدا زۆر بەهێزە".