كه‌شناسى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ئاشكراده‌كات

کوردستان

03/07/2024‌ 2262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەشناسیی هەرێم به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت‌و پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لەپلەی گەرمای دوێنێ کە بەرزترین پلە لەگەرمیان بوو بە 43 پلەی سیلیزی‌و نزمترینیش لەحاجی ئۆمەران بوو بە 28 پلەی سیلیزی".

 
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما نزیکەی دوو پلە بەرزدەبێتەوە".
 
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ محەممەد کەمال شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرایكرد، "تاوەکو ڕۆژى هەینی داهاتوو، پلەی گەرما چەند پلەیەک بەراورد بەئەمڕۆ بەرزدەبێت، لەڕۆژی شەممەوە جارێکی دیکە پلەی گەرما دادەبەزێت، لە 10ی تەمموزەوە شەپۆلێکی گەرما باشوری کوردستان دەگرێتەوە".

بەپەلە