شارپرێس:
ئهو مهترسیه گهورهیهى لهسهر كۆچبهرانى نایاسایی بوو لهبهریتانیا كه ناردنیان بوو بۆ ڕواندا ههڵوهشایهوهو سهرۆك وهزیرانى نوێى ئهو وڵاته پهیامێك بڵاودهكاتهوهو تهئكید دهكاتهوه، "هیچ كۆچبهرێك بۆ ڕواندا ڕهوانه ناكرێت".
دوو لەو پرسە سەرەکییانەی ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو سەرۆکی پارتی پارێزگاران، بەهۆیانەوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا شکستیانهێنا، پرسی کۆچبەرانو تێچوی ژیانە، سوناک پڕۆژەیەکی هەبوو بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا، پڕۆژە یاساکەش لەمانگی نیسانی ئەمساڵ لەپەرلەمانی بەریتانیا پەسەندکرا، ئێستاش بەهۆی شکستی پارتی پارێزگاران، ئەو پڕۆژەیە جێبەجێناکرێت.
کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دژی پڕۆژەی ناردنی پەنابەرانە بۆ ڕواندا، کارنامەکەی بەمشێوەیە لێدەکات، ئاسایشی سنورەکانی بەریتانیا پتەو دەکات، بەڵێنیشیداوە پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیهنێت لەگەڵ هاتنی کۆچبەران بێت، بەڵکو لەگەڵ ئەوەی دژی کۆچی نایاساییەو هەوڵی کەمکردنەوەو ڕێکخستەنەوەی باجیش دەدات.
ڕیشی سوناک لەپلانیدا بوو، هەر کۆچبەرێکی نایاسایی بەرەو بەریتانیا کۆچ بکات، پێشئەوەی بگەنە خاکی وڵاتەکەی ڕەوانەی ڕواندایان بکات.
پڕۆژەیاسای ناردنی کۆچبەرانیش بۆ ڕواندا لەمانگی نیسانی ئەمساڵ لەپەرلەمانی بەریتانیا پەسەندکراو هەموو ئامادەکارییەکیش بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە کرابوو، بەڵام پێشئەوەی ئەم پلانەی جێبەجێبکات، لەهەڵبژاردن شکستیهێناو لەپۆستی سەرۆک وەزیران کشایەوە.
لەبانگەشەی هەڵبژاردن هەردوو پارتی کرێکارانو پارێزگاران، بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر دوو بابەتی سەرەکی بوو، کە هەردوکیان لەسەری ناکۆکبون، ئەوانیش، پرسی کۆچبەرانو باجو تێچوی ژیان بوو، خەڵکی بەریتانیا پێیانوابوو، ڕیشی سوناک لەهەردوو پرسهكهدا شکستیهێناوە هەربۆیە دەنگیان پێنەداو کییەر ستارمەر سەرۆکی پارتی پارێزگارانیان هەڵبژاردو کردیانە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا؛ چونکە کارنامەی پارتەکەیان بەدڵە.
کییەر ستارمەر بۆ یەکەمجار وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا 9ی تەمموز، بەشداریی لەلوتکەی ناتۆ لەواشنتۆن دەکات، ستارمەر بەڵێنیداوە لەهاوکاریکردنی ئۆکرانیا دژی ڕوسیا بەردەوامبێت، کار بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، سەبارەت بەشەڕی غەززەش، ئامانجیانە ئاگربەست لەغەززە ڕابگەیهنرێت، لەگەڵ چینیش پەیوەندییەکانیان ڕێکدەخەنەوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئەمریکا بەگرنگترین هاوپەیمانی خۆیان دەبیننو پەیوەندییەکانیان پتەوتر دەکەن.