كوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، دەبێتە كۆتایی جەنگەكە، یان سەرەتایەكی ئاڵۆز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؟

مەلەفی تایبەت

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

كوشتنی حەسەن نەسروڵڵا،  دەبێتە كۆتایی جەنگەكە، یان سەرەتایەكی ئاڵۆز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؟
راپۆرتی شیكاریی، كوردۆ فەرەج:
بەشی دووەم:
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27 مانگی 9ی 2024، سوپای ئسرائیل هێرشی كردە سەر بارەگای هێزەكانی حیزبوڵڵای لوبنان و حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتی حزبەكە و عەباس نیلفروشان فەرماندەی سوپای پاسداران و هەشت ئەندامی دیكەی سەركردایەتی حیزبوڵڵای كوشت و كاردانەوەی لەنێو ماڵی شیعە هەیە و لە نێو لوبنان، عێراق، ئێران، سوریا و یەمەن خوپیشاندان و هەواڵدان بۆ هێرشكردنە سەر بارگەكانی هێزەكانی هاوپەیمانانە كە بە سەرۆكایەتی ئەمریكاو باڵیوزخانەكانی ئەمریكای بە دوای خۆیدا هێنا، بەڵام ئیسرائیل لە هێرەكانی بەرەی مقاومەی عێراق بێ وەڵام نابێت و پلانی بۆ وەڵامدانەوە دەبێت.

كەی شەڕەكە دەگاتە عێراق و كوردستان؟
دۆخی عێراق لە دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، نزیك بووەوە لە شەڕی ناوخۆیی، بە تایبەتیش كاتێك لە لایەنی هێزە تایبەكانی ئەمریكاوە كوژرا، هێندەی تر شەقامی عێراق توڕەكردن، گەیشتەی ئەوەی شیعەكانی عێراق پەلاماری كونسوڵخانەی ئەمریكایان داو و داوای دەكردنی هێزەكانی ئەمریكایان دەكرد لە عێراق، جگە لەوەی چەندین بەژەوەندی تری ئەمریكا لە عێراق كەوتە مەترسییەوە، پاشان دواتر كوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەوەندی دیكە شەقامی عێراقی بە تایبەتی شیعەكان توڕە و نیگەران بوون و ئێرانیش نەیتوانی وەڵامی ئەو هێرش بداتەوە كە كرایە سەر ئێران و تێدا هەنییە كوژرا، ئەو موشكبارانەی ئێران وەك وەڵامدانەوەی ئیسرائیل ئەنجامی دا، بەڵام كاریگەرییەكی ئەوەتۆی نەبوو، تەنیا ئەوەیە كە دۆخی شەڕەكەی بردە قۆناغێكی دیكەوە و چاوەڕوان دەكرێت دۆخەكە زۆر ئاڵۆز بێت و پشكی ئەو جەنگە سنوری ژێر دەستی یەكێتی بگرێتەوە، بە هۆی لایەنداری سەرۆكی یەكێتی بۆ هێزەكانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق و نزیكایەتی لە ئێران.
دواین هێرشی ئیسرائیل بە هاوكاری ئەمریكا، هێرشە لە ناوكا و توندەكەی سەر حیزبوڵای لوبنان بوو كە بە كوشتنی حەسەن نەسرولڵا و چەندین ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو هێزبە و فەرماندەیەكی پلە باڵای ئێران لە نێو كۆبوونەوەكە كوژرا، ئەم هێرشە ئاسان نەبوو هەم بۆ حیزبوڵڵا هەم بۆ دەزگای هەواڵگری مۆساد، چونكە حیزبوڵڵا نزیكەی سێ‌ ساڵ بە ئاشكرا دەرنەكەوتبوو، بەڵام بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیە كە ئامانجی هێرشكردن بوو بۆ سەر ئیسرائیل، چەند رۆژێك پێشتر ئاشكرابوو بۆ مۆساد كە كەی و چۆن و لە كوێ‌ بەشدار دبێت.
بۆیە ئەمە دەرفەتێكی زێرین بوو بۆ دەزگای هەواڵگری مۆساد، بەوەی پلانێكی ورد و چەكێكی بەهێزیان بۆ كار دانا، كێشی بۆمبەكە نزیكەی دوو تەن و توانای برینی 6 مەتر كونكرێت و نزیكەی 50 مەتر خۆل ببرێت و بە پێشكەوتووترین بومب دادانرێت بۆ تەقاندنەوەی حەشارگەكانی ژێر زەوی، دروستكردنی بۆمبەكە بۆ ساڵی 1991 دەگەرێتەوە بۆ شەڕ عێراق بەكارهێنرا بوو، پاشان لە ساڵانی دوایدا درا بە ئیسرائیل.

دەزگای هەواڵگری مۆساد چاودێری چی دەكات؟
دەزگای هەواڵگری مۆساد _ ئیسرائیل، زۆر بە وردی چاودێری ئەو موشەكانە دەكەن كە ئاراستەی وڵاتەكەیان دەكرێت، بۆیە خۆیان ئامادەكردووە بۆ هەر وەڵامدانەوەیەك كە بكرێتە سەریان، بە هۆی بوونی چەكی پێشكەوتوو، بوونی زانیاری ورد و پاڵپشتی ئەمریكا، وایكردووە هیچ دەوڵەتێك ئاسان نەبێت وەڵامی بداتەوە، تەنانەت تاوەكو ئێستا هیچ وڵاتێكی عەرەبی بەیاننامەیەكی توندیان دژی ئەو هێرشەی سەر لوبنان دەرنەكردووە، جگەی لە ئێران و عێراق و یەكێتی نەبێت، بەڵام سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كوژرانی نەسرولڵا، داوا دەكات هەموو لایەك دان بەخۆیاندا بگرن و رێگری لە تێكچوونی دۆخی ناوچەكە بگرن.
لە دوای چەند رۆژێك جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كوژرانی حەسەن نەسرۆلڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە بە "پێوەرێكی دادپەروەری" ناوبرد بۆ قوربانییە زۆرەكانی، ئەمەش ئەوەی پشتڕاستكردەوە كە مەسعود پزیشكیان ووتی "لە نێوركەوە پلانی كوشتنی حەسەن نەسرۆلڵا دانراوە و جیهان ئەمە لە بیر ناكات".
بەڵام كوشتنی حەسەن نەسروڵلا كۆتایی هێرشەكە نەبوو، بەڵكوی جێگرەوەی نەسرۆڵڵا كە "هاشم سفی الدین" لە قوڵترین ژێرزەمینی لوبناندا توانی لە پاش چەند رۆژێك حكومكردن لە هێرشێكی دیكەدا كوژرانی ئەویشی ڕاگەیاند، بۆیە تا بە تەواوەتی حیزبوڵڵای لوبنان لاواز نەكات، كۆتایی بە هێرشەكانی سەر ئەو وڵاتە نەهێنێت.

بۆچی عێراق دەبێتە بەشێك لەو جەنگە؟
ئەوەی جیگای مەترسییە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بوونی هەڵویستی مقاوەمەی عێراقییە كە دەستیان كردووە بە هەڵوێست وەرگرتن و لایەنگرانی نزیك لە ئێران هەڕەشە دەكەن و پێیان وایە كە دەبێت وەڵامی هێرشەكانی ئێسرئیل لە عێراق و لوبنان و سوریا و یەمەن و پاشان ئێرانەوە بدرێتەوە، ئەمەش هێرشەكە بۆ ناوچەكە بەتایەت عێراق و هەرێمی كوردستان پەلكێش دەكات، بە جۆرێك عێراق دەبێت بەشێكی سەرەكی لەو جەنگەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دروستبووە، بەڵام بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دۆخی عێراق دەچێتە قوناغێكی مەترسیدارەوە و ناوچەكانی ژێر دەستی نزیك لە ئێران لە هەرێمی كوردستان لەو مەترسییە بێ‌ بەش نابێت.

كەی هێزەكانی ئەمریكا بە تەواوەتی عێراق بە جێدەهێڵن؟
لە ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و عێراقدا لە بارەی كۆتاییهاتنی ئەركی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایان گەیاند، مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوو، بە تەواوی ئەو هیزانە لە عێراقدا نامێنن و دەكشێنەوە، لە كاتێكدائەمەریكا و عێراق پێوەندییەكی ستراتیجی لە نێوانیاندا هەیە، لەئەنجامی گفتوگۆیەكی زۆر لەگەڵ سەرانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەناوبردنی داعش و وڵاتانی هاوبەش، لیژنەی سەربازیی باڵای ئەمەریكی و عێراقی كە بە شێوەیەكی چڕ لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو كاریان كردووە، هەروەها دوای لێكۆڵینەوەیەكی زۆر، گەیشتوون بە كۆتاییهاتن بە كاری سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا، هەروەها لەبەر ئەوەی عێراق ئەندامە لە هاوپەیمانییەكە، بۆ ڕێگریكردن لە گەڕانەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە، هەروەها بەپێی دۆخی مەیدانی و گفتوگۆی نێوان عێراق و ئەمەریكا و ئەندامانی تری هاوپەیمانییەكە، كاری سەربازیی ئەم هاوپەیمانییە لە سووریا بەردەوام دەبێت تا مانگی ئەیلوولی 2026، واتە ساڵێك دوای ڕۆیشتنیان لە عێراق، سوریاش بە جێدەهێڵن، بەڵام دەبێت عێراق بەپێی دەستوور و یاسا عێراقییەكان دەستەی سەربازیی باڵا پابەندبن بەوەی گەرەنتیی پاراستنی جەستەیی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانان كە لە عێراقدا دەمێننەوە بكەن، بۆیە لەهەر حاڵەتێكی خراپدا ئەگەری درێژكردنەوەی مانەوەیان لە عێراقدا دەبێت.

عێراق دابەشدەكرێت؟
بۆیە پێم وایە پێش رۆشتنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەگەر دروستبوونی پارچە پارچە بوونی عێراق هەیە لە پاش روودانی ئەو جەنگەی ناوچەكەی گرتووەتەوە و لە نێوەندا كورد بە هاوبەشی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان پێگەیەكی بەهێزیان هەبێت، ئینجا لە شێوەی دەوڵەت بێت یان بەرزكردنەوەی پێگەكەی بێت لە ئاستی جیهانیدا، پاشان هەلومەرجێكی سیاسی برەخسێت بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی بەعسی پێشوو بۆ نێو كایەی سیاسی عێراق.

بەپەلە