شارپرێس:
كهتیبهكانى حزبوڵڵای عێراقی هەڕەشەی هەڵگیرساندنی شەڕی وزە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ڕاشیدهگهیهنێت، "دهتوانین جیهان بێبهش بكهین له12 ملیۆن بهرمیل نهوتى ڕۆژانه".
کازم فەرتوسی وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" پۆستێکى ههڕهشه ئامێزى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى:"ئەگەر شەڕی وزە هەڵگیرسێت، جیهان بێبەشدەکەین لە 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کە لەکەنەداوەوە تێدەپەڕێت".
فەرتوسی وتویهتى:"دەستوری عێراقی ڕێگرییان لێناکات لەڕوبەڕوبونەوەی دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل، هەروەها جیهان لەبەردەم دوو هەڵبژاردەدایە، یان ئەوەی هەموان سود لەوزە وەربگرن یاخود کەس سودی لێوەرنەگرێت".
ئهم پهیامهى کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا دەنگۆی ئەگەری هێرشکردنەسەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە لەمێدیاکان بڵاوکرایەوە.
لای خۆیەوە کەناڵی 13ی ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، دوای سێ ڕۆژ لەهێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ئەنجومەنی وەزیرانی سیاسیو سەربازیی ئیسرائیل بڕیاریدا وەڵامی هێرشەکانی ئێران بداتەوەو دامەزراوە نەوتییەکانیشی وەک بژاردەیەکی وەڵامدانەوەکە دیاریکردوە.
ڕۆژى یهكى ئهم مانگه، ئێران بەهەڵدانی زیاتر له 200 موشەکی بالیستی خێراتر لهدهنگ (هایپهر سۆنیك) هێرشیکردەسەر ئیسرائیلو ڕایگەیاند، "هێرشەکە لەتۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسو حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بوە".