شارپرێس:
لەگەڕەکی موسەڵڵای شاری کەرکوک، تەقینەوەیەک ڕویدا، پۆلیسى شارهكهش ڕونكردنهوه دهداتو ڕایدهگهیهنێت، بریندار ههیه.
بهیانى ئهمڕۆ لەگەڕەکی موسەڵڵای شاری کەرکوک تەقینەوەیەک ڕویداو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
لهوبارهیهوه عامرشوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاشكرایكرد، "تەقینەوەکە لەڕێگەی دانانی بۆمبێکی چێنراوهوه بوە لەفلکەی موسەڵڵا، لەئەنجامدا چوار هاوڵاتی برینداربونە کە برینی یەکێکیان سەختە".
بهوتهى عامر شوانی، "لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردوەو تائێستا نازانرێت ڕوداوەکە تیرۆریستییە یان کێشەی دیکە".