شارپرێس:
سه‌رباریى گله‌ییه‌كانى ژماره‌یه‌ك له‌لیواكانى پێشمه‌رگه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تائێستا سودمه‌ند نه‌بونه له‌وه‌رگرتنى هاوكارییه‌كانى هاوپه‌یمانان، وەزارەتی پێشمەرگە واده‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و هاوكاریه به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى دیكه كه پێشتر سودمه‌ندبون ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى لیوا توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتیی بودجەو ژمێریاریی سەربازیی لەوەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكردوه، بڕیاروایه ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشبکرێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه باسى له‌وه‌شكردوه، بڕیاروایه ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ دابەشکردنی موچەكانیان، هاوکاریی هاوپەیمانانیش بەسەر هێزه‌كانى پێشمەرگەدا دابەشبکرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌لیوا جیاوازه‌كان له‌و هاوكارییه‌ى هاوپه‌یمانان سودمه‌ندبن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندینجار ناڕه‌زاییشیان نیشانداوه‌و داوایانكردوه جیاكاریى له‌و هاوكاریه‌دا نه‌كرێت‌و سه‌رجه‌م هێزو یه‌كه‌كانى پێشمه‌رگه بگرێته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شارپرێسى وت، "مانگه‌كانى دیكه ئه‌و هاوكارییه‌ى هاوپه‌یمانان چۆن دابه‌شكراوه، ئه‌م مانگه‌ش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت‌و تائێستا كێشه‌ى به‌شێكى زۆر له‌و هێزانه‌ى سودمه‌ند نه‌بون، چاره‌سه‌ر نه‌كراوه".