ئیسرائیل بەپاڵپشتی ئەمریکا هێرشدەکاتە سەر عێراق

عیراق

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

""

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە هەندێک پێگەی عێراقی لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج، چونکە عێراق هەڵوێستی ڕوون بووەو هاوکاری گەلی لوبنانی کردووە، بەڵام پێناچێت دۆخەکە سەر بکێشێت بۆ شەڕی گشتگیر.

سەعد مەتڵەبی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە "بەدوور نازانرێت هەندێک پێگەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج، چونکە عێراق پاڵپشتی گەلی لوبنانی کردووەو هەڵوێستیشی ڕوون بووە لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە."

هەروەها سەعد مەتڵەبی دەڵێت،"ڕەنگە دۆخەکە بەرەو هێوربوونەوە بڕوات، چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەجدی لەسەر هێڵە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکان، بەڵام ئیسرائیل دەیەوێت پاڵپشتی ئەمەریکا بقۆزێتەوە بۆ هێرشکردنە سەر هەندێک پێگەی عێراقی."

بەپەلە