شارپرێس:
به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى سوریى، بنکەی ئەمریکی لەکێڵگەی گازی کۆنیکۆ، لەناوچەی عزبە، لەگونده‌كانى باکوری دێرەزۆر، بەژمارەیەک موشەک هێرشیکرایەسەر، ئه‌وه جگە لەهێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
له‌وباره‌یه‌وه ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ زانیاریى زیاترى ئاشكراكردوه‌و بڵاویكردوه‌ته‌وه، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەناو بنکەکەدا بیستراوە، لەگەڵ خستنەخوارەوەی ژمارەیەک موشەک، دواتر هێزەکانی بنکەکە بەموشەک وەڵامی شوێنی هێرشەکەیان داوەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری ڕوانگەی سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، لەماوەی ئەمساڵدا 142 جار هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنکە سه‌ربازییه ئەمریکییەکان لەناو خاکی سوریادا.