بۆچی ئیسرائیل هاوكاتی هێرشی سەر لوبنان بەچڕی سوریا بۆردومان دەكات؟

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شرۆڤەكارێكی سیاسی سوریا بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی بە هەوڵێك لە تەلئەبیبەوە زانی كە تێیدا رێگری لە گەیشتنی هاوكاری بۆ حزبوڵڵا لە لوبنان دەكات.

ئیسرائیل بۆردومانی چەند ناوچەی سوریای کردووە  هاوكات لەگەڵ هەڵكشانی هێرشی زەمینی و ئاسمانی لە لوبنان.

دكتۆر عەلی مەقسوود، شرۆڤەكاری سیاسی و سەربازی و شارەزای ستراتیژی لە دیمەشق، ڕایگەیاند، بۆردومانی دیمەشق لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەكانی  ڕابردووە بۆ سەر ناوچەكانی دیكە.

ئەو پێی وابوو كە ئامانجی ئەو هەڵمەتانە بڕین و لێدانی هێڵەكان و دەروازە وشكانییەكانی نێوان سوریا و لوبنان بووە، "بە ئامانجی بڕینی ڕێگای دیمەشق-بەیروت كە نزیكترینە لە باشووری لوبنان بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ حزبوڵڵا."

بەپەلە