سێ كاسبكار لە بۆكان و پاوە كوژران و برینداربوون

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 883 جار خوێندراوه‌ته‌وه



كاسبكارێكی خەڵكی بۆكان بە ناوی یووسف دەشتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی پۆلیس گیانی لەدەست دا و لە شاری پاوەش دوو كاسبكار كە باوك و كوڕێكن بە ناوەكانی پەیمان نەقیزادە و ئارمان نەقیزادەبە تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار كراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەكانی پۆلیس لە ڕێگای بۆكان بۆ مەهاباد بۆسەیان داناوە و ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی كوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بە ناوی یووسف دەشتی كوژراوە.

 یووسف دەشتی بە ئۆتۆمبێلەكەی كە پژۆ بووە، كارتۆنێك تووتنی نێرگەلەی هەڵگرتبوو.

هاوكات، هێزەكانی سوپای پاسداران لە گۆڕەپانی مەولەوی پاوە ئۆتۆمبێلێكی كاسبكارێكیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامی تەقەكردنەكەدا دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بە سەختی برینداربوون.

بەپەلە