له‌به‌غداوه‌ زه‌نگى مه‌ترسیى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران لێدراو حكومه‌تى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێته‌وه‌

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 14763 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكردوه‌، له‌به‌غداوه‌ زه‌نگى مه‌ترسیى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران لێدراو حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌و زه‌نگه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت:"بەنوسراوی فەرمیی بانکی ناوەندیی پێیڕاگەیاندین، چیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەرێم موچه‌ى به‌بانكیى نه‌كردوه‌".


سۆران عومه‌ر عومه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوریى له‌په‌رله‌مانى عێراق مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەنوسراوی فەرمیی بانکی ناوەندیی پێیڕاگەیاندین، چیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەرێم موچه‌ى به‌بانكیى نه‌كردوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نووسیویه‌تى:"لەسەر هەژماری من‌و به‌بانیكردنى مووچه‌، بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرایكرد، گرێبەستی هەژماری من لای ئەوان نییە، خزمەتگوزاریی لەهەژماری من لەسەر سەرمایەی بانکەکان خۆیانە نەک حکومەت، به‌بانیكردنیش لەوەزارەتی داراییەوە بۆ بانکی حکومیە پاشان بانکی ئەهلی، نەک پارە بدرێت بەوەزارەتی دارایی هەرێم".

ده‌شڵێت:"بەردەوامم لەبەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بەبانكیكردنى مووچه‌، بۆ ئەو مەبەستە بەنووسراوی ژمارە (812/د له‌ 22ى 7ى 2024) داوام لەبانکی ناوەندیی عێراق کرد ئەو گرێبەستەمان بۆ بنێرێت کە لەنێوان حکومەتی هەرێم‌و بانکە ئەهلیەکانی هەژماری من هەیە تایبەت بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندیی بەنووسراوی ژمارە (114555/5/9 له‌ 24ى 9ى 2024) دەڵێ ئەو گرێبەستە لای ئێمە نییە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، "هەروەها داوامکرد ئەو خزمەتگوزاریانە چین کە لەبانکە ئەهلیەکانی هەژماری من فەرمانبەران دەتوانن لێی سودمەندبن، بانکی ناوەندیی دەڵێ، ئەو خزمەتگوزاریانە پێویستە لەسەر سەرمایەی خودی بانکە ئەهلیەکە بدرێت بەفەرمانبەران".

جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "تایبەت بەبانكیكردن، بانکی ناوەندیی دەڵێت: به‌بانكیكردن لەوزارەتی دارایی بۆ بانکی حکومیی لەوێشەوە بۆ بانکی ئەهلیە، بەمجۆرە چیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەرێم مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌بانكیى ناكات".

بەپەلە