شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌پۆلیسى ئه‌نباره‌وه ئاشكراكراون، به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى پارێزگاكه‌و ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى به‌كوژراوى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى پۆلیسى ئه‌نبار وتویه‌تى:"ئەمڕۆ شەممە زانراوه كه به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى پارێزگاكه‌و تەواوی خێزانه‌كه‌ى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا کوژراون".
به‌گوێره‌ى وته‌ى سەرچاوەكه، "هێزێکی ئەمنیی تەرمی ئەندازیار فیراس عوبەیدی بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای ڕومادی‌و ته‌واوى خێزانه‌كه‌ى لەناو ماڵەکەی خۆیاندا دۆزیوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوه، "خێزانەکە پێکهاتون لەباوک‌و دایک‌و دوو کچ، تەرمەکانیش گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی‌و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە".