شارپرێس:
بەرەی تورکمانی لەسه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ركوك هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ركوك تیرۆریستى بوه‌و به‌رپرسى دارایی به‌ره‌ى توركمانیش كراوه‌ته ئامانج".
به‌یانى ئه‌مڕۆ شەممە لەگەڕەکی موسەڵڵای شاری کەرکوک تەقینەوەیەک ڕویدا‌و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
له‌وباره‌یه‌وه بەرەی تورکمانی لەعێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كه‌ین هاوكات ئاشكرایده‌كه‌ین، سایغن هاجەر ئۆغلۆی بەرپرسی دارایی تورکمانی لەكه‌ركوك لەگەڵ چەند هاوڵاتییەکی سڤیل برینداربون".
بەرەی تورکمانی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئه‌وه‌ى له‌كه‌ركوك ڕویدا کارێکی تیرۆریستییه، گروپە تیرۆریستیه‌كانیش دەیانەوێت ئارامی‌و ئاسایشی شارەکەمان تێکبدەن‌و ڕەمزەکانمان تیرۆربکەن، ئەوانە دەیانەوێت ئاژاوە بخەنە نێو پێکهاتەکانی ئەمشارە".
بەرەی تورکمانی نوسیویه‌تى، "ئەو تاوانکاریانە وامان لێدەکات زیاتر پابەندبین بەیەکێتیی‌و بەرگرییکردن لەمافی نەتەوەکەمان لەکەرکوک، هاوکات داوا لەفەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ده‌كه‌ین تەواوی ڕێکارە یاساییەکان بگرێتەبەر بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی‌و ئاسایش لەکەرکوک، ڕێگەش بەهچ گروپێکی تیرۆریستی نەدەن ئارامیی شارەکە تێکبدەن، بکەرانی ئەو تاوانەش بەسزای توندی یاسایی بگەیەنێت، داواش لەحکومەتی عێراق ده‌كه‌ین پاریزگاریی لەکەسایەتییەکان‌و هاوڵاتیان بەگشتی بکات لەهەڕەشەی تیرۆر".
هه‌ر ئه‌مڕۆش عامرشوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک له‌دواى ته‌قینه‌وه‌كه ڕایگەیاند، "تەقینەوەکە لەڕێگەی دانانی بۆمبێکی چێنراو بوە لەفلکەی موسەڵڵا، لەئەنجامیشدا چوار هاوڵاتی برینداربون کە برینی یەکێکیان سەختە، لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە دەستیپێکردوەو نازانرێت ڕوداوەکە تیرۆریستییە یان کێشەی دیکە".