تەرمی حەسەن نەسروڵڵا بەشێوەیەكی كاتی و لەشوێنێكی نهێنی بەخاك سپێردرا

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 957 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سەرچاوەیەكی نزیك لە حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند كە تەرمی حەسەن نەسروڵڵا بەشێوەیەكی كاتی‌و لە شوێنێكی نهێنی بە خاك سپێردرا.

سەرچاوەیەكی نزیك لە حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، حەسەن نەسروڵڵا، كە هەفتەیەك لەمەوبەر لە هەڵمەتەكانی ئیسرائیلدا كوژرا، تەرمەكەی بەشێوەیەكی كاتی بە خاك سپێردرا بەهۆی هەڕەشەكانی ئیسرائیل و سەختی رەوشەكەوە.
 
ئەو سەرچاوەیە، دەڵێت، تەرمی نەسروڵڵا بەشێوەیەكی كاتی  لە شوێنێكی نهێنیدا بەخاك سپێردرا، چاوەڕێی بەردەستبوونی رەوشێكی گونجاو دەكەین.

بەپەلە