دەزگای ستاندەر پشتیوانی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2173 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دەزگای ستاندەر پێشوازی لە هەنگاوە نوێیەكانی ڕێكخەری گشتی گۆڕان بەئاڕاستەی دوركەوتنەوە لەبەرەی دەسەڵات دەكات.

دەزگای ستاندەر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ‎دوای بڕیارە نوێیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بە دوركەوتنەوە لە بەرەی دەسەڵات و هەوڵەكانیان بۆ نزیكبوونەوە لەبەرەی خەڵك كە شوێنی ڕاستەقینەی بزووتنەوەكەیە، ئێمە پشتیوانی ئەو هەنگاوە دەكەین و لەو داوای لێبوردنەی كە گۆڕان لەخەڵكی كوردستانی كرد تێدەگەین و بەرزی دەنرخێنین، ئێمە چاوەڕێی هەنگاوی گەورەتری لێ دەكەین لە درووستكردنی برایەتی و تەبایی و یەكخستنەوەی ڕیزەكانی بزوتنەوەكە، و كشانەوەیان لەحكومەت و زیاتر دووركەوتنەوە لە دەسەڵات و گەڕانەوەی ریزی ئۆپۆزسیۆن و میللەت.

لەوبارەوە مەسعود عەبدولخالق بەشارپرێسی راگەیاند، هەنگاوەكانی ئیستای بزووتنەوەی گۆڕان جێگەی دەستخۆشییەو ئیمە پشتیوانی دەكەین و داواش دەكەین شانسێكی تر بدرێت بە گۆڕان تا بەم ئاراستەیە بتوانێت ببێتە چەتری كۆكەرەوەی بەرەی ئۆپۆزیسۆن و كیشەكانی ناوخۆی خۆشیان بەئاشتیانە چارەسەر بكەن.

 هەروەها مەسعود عەبدولخالق وتیشی، دوركەوتنەوەی گۆڕان لەدەسەڵاتی ئیستا مانای بەهێز بوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕانە و ئەوەش بۆ هاوسەنگی هێز  لەكوردستان گرنگە.

بەپەلە