ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە بەرپرسی سیستەمی پەیوەندییەكانی حزبوڵڵایان كوشتووە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بە ئەنجامدانی هێرشێكی ورد لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری لە بەیروت، محەمەد ڕەشید سكافی، بەرپرسی سیستەمی پەیوەندییەكانی حیزبوڵڵایان كوشتووە لەرۆژی پێنج شەممە.
لەلایەكی دیكەوە حیزبوڵڵا دەڵێت، "هێزێكی ئیسرائیلیان لە دەشتی مارون ئەلراس لەباشووری لوبنان كردە ئامانج و برینداری لێكەوتووەتەوە".