شارپرێس:
دواى هه‌ڵبژاردنى به‌سه‌رۆكى ئێران له‌گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئێران‌دا، مه‌سعود پزیشكیان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ده‌ستى دۆستایه‌تى بۆ هه‌موان درێژده‌كه‌م‌و داواى هاوكارییش له‌هه‌موان ده‌كه‌م".
مه‌سعود پزیشكیان له‌په‌یامێكى كورتدا دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى گه‌ڕى دوه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته وتى:"ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌مولایه‌ك درێژده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هه‌مومان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ین".
پزیشكیان له‌و په‌یامه كورته‌یدا ئه‌وه‌شى وت:"پێویسته داوای هاوكاریی له‌هه‌موان بكه‌ین بۆ پێشكه‌وتنی وڵات".
میدیاى فه‌رمى ئێران ئاشكرایكردوه، مه‌سعود پزیشكیان له‌گه‌ڕى دوه‌می 14ى هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رامبه‌ر سه‌عید جه‌لیلی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردن زیاتر له 30 ملیۆن ده‌نگیان ژماردوه، له‌و ژماره‌یه‌ش مه‌سعود پزیشكیان نزیكه‌ی 16 ملیۆن‌و 384 هه‌زار ده‌نگی ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، سه‌عید جه‌لیلیش زیاتر له 13 ملیۆن‌و 538 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
دوێنێ هه‌ینی گه‌ڕی دوه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نۆیه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌ردوو كاندید سه‌عید جه‌لیلی‌و مه‌سعود پزیشكیان به‌شداربون‌و به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش، پزیشكیان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه.