شارپرێس:
حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو ئاماژهى بهوهداوه، بەدەیان موشەکی کاتیۆشا بۆردومانی بنکەی "نیمرا"ی ئیسرائیلیان لەڕۆژئاوای تەبریا کردوه.
حزبوڵڵای لوبنانی لەبەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەبەرامبەر ئەو هێرشو تیرۆرەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لەناوچەی بەقاع کراوە، ئەمڕۆ چەکدارانی مقاوەمەی ئیسلامی بنکەی نیمرایان لەڕۆژئاوای تەبریا بەدەیان موشەکی کاتیۆشا بۆردومانکرد".
لەو ڕاگهیهنراوهدا ئاماژه بهوهشكراوه، نیمرا یەکێکە لەبنکە سەرەکییەکانی ناوچەی باکوری ئیسرائیل.
دوای ئەوەی ئیسرائیل شەڕی کەرتی غەززەی ڕاگەیاند، ناوچە سنورییەکانی باشوری لوبنان بوەتە مەیدانی جەنگو ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیلو حزبوڵڵا، هەروەها ئیسرائیلیش هەڕەشەی دەستپێکردنی شەڕێکی بەرفراوان لەلوبنان دەکات.