شارپرێس ـ کەنداڵ جودی:
دواى خۆپیشاندانه‌كانى خه‌ڵكى عه‌فرین‌و به‌شێك له‌هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌وشاره دژى سوپاى توركیا، توركیا هێزێكى زۆرى به‌چه‌كى قورسه‌وه به‌ره‌و ئه‌و شاره‌و ده‌وروبه‌رى جوڵه‌پێكردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستیكه‌وتون، تائێستا 35 كه‌س قوربانیین.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرینیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ناوەندی لێکۆڵینەوەی فورات-یش هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان ئاشكراده‌كات.
لەناوچەی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان‌و ناوچەکانی تری سوریا کە لەژێر داگیرکاری تورکیادان، دوای هێرشە ڕەگەزپەرستانەکان دژی گەلی سوریا لەتورکیاو هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ نزیکبونەوە لەڕژێمی دیمەشق، خەڵک خۆپیشاندانی گەورەیان ئەنجامدا دژی سوپای تورکیا‌و هێرشیانکردەسەر ئەو مۆڵگانەی هه‌یان بوه له‌شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌رى.
ئیبراهیم شه‌یخۆ
دواتر سوپای تورکیا دەستبەجێ تەقەی لەخەڵک کرد‌و لەئەنجامدا بەگوێره‌ى ئەو زانیارییانەی ئیبراهیم شەیخۆ له‌ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ـ سوریا بەشارپرێسى وت:"لەناوچەی عەفرین حه‌وت کەس کوژراون‌و 24ى دیكه‌ش برینداربون كه تائێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌مانوس له‌ژێر چاودێریى‌و چاره‌سه‌رى پزیشكیدان".
وتیشى:"لەناوچەی جەرابلوس-یش بەگولەی سوپای تورکیا چوار کەس کوژراون".
شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئه‌وه‌ى زانیوه، لەشاری عه‌زاز تورکیا هێزێکی زۆری بەتانک‌و چه‌كى قورشه‌وه ڕەوانەی شاره‌كه کردوە بۆ ڕێگری‌کردن لەتەشەنەسەندنی خۆپیشاندانه‌كان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت خۆپیشاندان بكات‌و ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت.
دۆخی دوای ڕاپەڕین چۆنە؟
دوای کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كه، تورکیا لەڕێگەی گروپە چه‌كداره‌كانیه‌وه کە بەناوەکانی پۆلیسی سەربازیی، فیرقەی ئیمشات‌و هێمزات، دەستیکرد بەدەستگیرکردنی هاوڵاتیانى ڕاپه‌ڕیوى شاره‌كه.
لەو ڕوه‌شه‌وه ئیبراهیم شەیخۆ ڕایگەیاند، تەنها لەناوچەی عەفرین زیاتر لە100 کەس کە بەشدارییان لەخۆپیشاندانه‌كاندا كردبوو دەستگیرکراون‌و هەڵمەتی دەستگیرکردنیان تائێستا بەردەوامە.
ئیبراهیم شه‌یخۆ ئاماژەی بەوەشدا، خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا دژی نزیکبونەوەی دیمەشق‌و ئەنكەرەن‌و مەترسی ئەوەش هەیە کە جارێکی دیکە هێرشبکرێتەسەر خەڵک، بۆ ئەوەی بەشداری ڕاپه‌ڕین‌و خۆپیشاندان نەکه‌ن.
ئه‌وه‌شى وت:"بەتایبەتی لەعەفرین، هێزە سەربازییەکانی تورکیا بەژمارەیەکی زۆر بڵاوبونەتەوەو ترسێکی زۆر لەناو خەڵکدا هەیەو هەر کەسێک کارێک بکات دەستبەجێ دەستگیردەکرێت".
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی توركیا دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، ڕەنگە بانگهێشتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بکات بۆ هاتنی بۆ تورکیا بەهاوکاری ڕوسیا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەردۆغان‌و تورکیا بڕیاریانداوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق بگەڕێننەوە دۆخى ئاسایی، بۆیە ئەو پرسیارەی کە دێتە ئاراوە ئەوەیە کە بارودۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا چۆن دەبێت، ئایا هیچ ڕاپەڕینێکی دیکە ڕوو ده‌ده‌ن؟
لەزگین ئیبراهیم
لەزگین ئیبراهیم نوسەرو لێکۆڵەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی فورات، وەڵامی پرسیارەکەی بەمشێوەیە دایەوەو دەڵێت:"ئەگەر بەڕاستی دیمەشق‌و ئەنكەرە لەیەکتر نزیکبونایە، ئەگەری ئەوە ده‌كرا کە ئاژاوەی گەورە ڕوبدات، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی نابێت".
ده‌شڵێت:"هەرکەسێک دژی گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی سوریا بێت، توركیا ڕادەستی ڕژێمی سوریاى ده‌كاته‌وه، لەهەمانکاتدا ئۆپۆزسیۆنی سیاسی‌و گروپە چەکدارەکانیش ناتوانن فشاربخەنەسەر تورکیا، لەئەنجامدا ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەبێت هەموو ئەو سیاسەتەکانی تورکیا کە تورکیا ئۆپۆزسیۆن ناچار دەکات، لەگەڵ ڕژێمی سوریا ڕێکبکەون".
لەزگین ئیبراهیم سەرنجی بۆ ئەو ناڕەزایەتیانە ڕاکێشا کە چەند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕویانداوە، له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌ڵێن:"پێموانییە ناڕەزایەتی‌و ئاژاوەگێڕییەکان وا له‌تورکیا بكه‌ن لەسوریا بچێتە دەرەوە، چونکە تورکیا لەو ناوچەیەدا باڵا ده‌سته‌و خۆى به‌خاوه‌ن ماڵ ده‌زانێت".
باس له‌وه‌شده‌كات، تورکیا دەتوانێت هەر ئاژاوەیەک بەداخستنی دەروازەکان‌و بڕینی کارەباو ئینتەرنێت‌و هتد سەرکوت بکات‌و وه‌ڵام بداته‌وه، لەهەمانکاتدا لەنێو گروپە چەکدارەکانی سوریادا گروپی تورکمان هەن کە پەیوەندییەکی نزیکیان بەتورکیاوە هەیە، وەک ئیمشەت‌و حەمزات‌و سوڵتان موراد، بۆیه ئه‌و گروپانه پارێزه‌رى سیاسه‌تى توركیان، بۆیە ئەم ئاژاوەگێڕییانەی کە ڕویانداوە، سیاسەتی تورکیا لاوازناکەن‌و ڕێگریی لەگەڕانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق ناکەن.