شارپرێس:
دەقی ڕونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی، سەبارەت بەپڕۆسەی بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوكرایه‌وه‌و له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ته‌نها بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كان له‌بانكی فیدڕاڵی ده‌توانن پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكه‌ن، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش له‌به‌غدا ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه دادگاى فیدراڵى دانى به‌پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من-دا ناوه، جۆرێكه له‌چه‌واشه‌كاریى".
له‌نوسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كى لاى شارپرێسه، دادگای باڵای فیدراڵی ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئەو بانکانەشەوە دەکرێت کە مۆڵەتی بانکی ناوەندییان هەیەو لەهەرێمی کوردستان لقیان هەیە.
لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردوە، دادوەر جاسم محەممەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەداوە، بابەتی بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەو بانکانەش دەگرێتەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتیان پێدراوەو لەهەرێمی کوردستان لقیان هەیە.
سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەنوسراوەکەیدا جەختی لەوەشکردوەتەوە، هەڵبژاردنی بانکی دڵخواز بۆ پرۆسەی بەبانیکردن دەگەڕێتەوە بۆ بژاردەی فەرمانبەرو موچەخۆران.
له‌وباره‌یه‌وه سۆران عومه‌ر به‌شارپرێسى وت، "ئه‌وه‌ى بڵاوكرایه‌وه گوایه له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى فیدراڵیه‌وه دان به‌پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من-دا نراوه ڕاست نییه، دادگاى فیدراڵى پێشتر بڕیارێكى ده‌ركردوه‌و لێى پاشگه‌ز نابێته‌وه".
ده‌شڵێت:"بڵاوبونه‌وه‌ى نوسراوه‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌ریخست كه هه‌وڵى چه‌واشه‌كردنى ڕاى گشتى دراوه، ئه‌گه‌رنا دادگاكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من ناكات‌و جه‌ختى له‌سه‌ر چه‌ند بانكێكى ڕه‌سمى كردوه‌ته‌وه كه فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن له‌وڕێگه‌یه‌وه ته‌وتین بكرێن‌و مانگانه له‌ڕێگه‌ى ئه‌و بانكه ڕه‌سمیانه‌وه موچه وه‌ربگرن".
لاى خۆیشیه‌وه گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی‌و بانک باسى له‌وه‌كردوه، ئەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوە گوایە دادگای فیدراڵی هەژماری منی پەسەندکردوە، لەڕاستیدا ناوەرۆکی نوسراوەکە واناڵێت.
به‌وته‌ى گوڵاڵه، "بەڵکو ئەو نوسراوە لەبانکی ناوەندیی عێراقەوە دەرچوە وەک وەڵامێک بۆ نوسراوێکی دادگای فیدراڵی کە باس لەو بانکانە دەکات مۆڵەتی کارکردنیان لەبانکی ناوەندیی عێراقی وەرگرتوە، لێرەدا ئەوەی ڕاست‌و دروستی ئەو هەڵایە یەکلادەکاتەوە، ئەو نوسراوەیە کە لەدادگای فیدراڵییەوە نێردراوە بۆ بانکی ناوەندی عێراقی، هەتا قەرەی قیامەت هیچ حکومەتێک شک نابەیت ئەوەندەی ئەم حکومەتی هەرێمە لەهەوڵی فێڵکردن‌و شڵەژانی باری دەرونی میللەتەکەی خۆی بێت!".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ میدیاى نزیك له‌پارتى بڵاوكرده‌وه، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دانى به‌پڕۆژه‌ى هه‌ژمار من-دا ناوه‌و به‌فه‌رمى ناساندویه‌تى.