شارپرێس:
حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانى سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا هاته‌ده‌نگ كه دوێنێ به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه ئه‌نجامدران‌و پارتى‌و سوننه‌كان هیچ پۆستێكیان پێنه‌درا، له‌و ڕوه‌شه‌وه حكومه‌تى عێراق ده‌ڵێت:"داواده‌كه‌ین بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌گۆڕینی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆكی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی شارۆچكه‌و قه‌زاكان ڕابگیرێن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان پارێزگاكان له‌ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، له‌ڕێگه‌ى نوسراوێكه‌وه كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واى كردوه ده‌ڵێت:"بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌گۆڕینی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆكی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناحیه‌و قه‌زاكان كه ڕۆژی سێشه‌ممه 2ی ته‌مموزی 2024 ده‌رچوه، ڕابگرێت".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان پارێزگاكان به‌پێویستی زانیوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه چاوه‌ڕێی بۆچونی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بكرێت كه گرنگییه‌كی ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ ڕێكخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، "لەهەموو حاڵەتەکاندا دروست نییە مامەڵە لەگەڵ کەسێکدا بکرێت کە لەبنەڕەتدا بۆ بەڕێوەبردنی یەکەی کارگێڕی دانراوه، یان بەپشتبەستن بەیاسا ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری یەکەی کارگێڕیی پێسپێردراوە، به‌وپێیه‌ی دۆخی یاسایی هەریەکەیان جیاوازە لەئەوی دیکە، بۆیه ئەو ڕێکارو کۆنتێکستانەی کە پەیڕەودەکرێن لە له‌كارلادانی یاخود لێبوردنی له‌پله‌كه‌ی، یان له‌دانانی جێگره‌وه‌یه‌ك جیاوازن".
هه‌ر له‌و نوسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، گۆڕینی سەرۆکی یەکە کارگێڕییه‌كان بەبێ چاوەڕوانی بۆچونی ئەنجومەنی دەوڵەت، پێویستی بەپەیڕەوکردنی ئەو میکانیزمە هەیە کە لەبڕگەکانی مادەی 17/ب8ی یاسای هەموارکراوی ژمارە 21ی ساڵی 2008ی پارێزگا ناڕێکخراوەكانی هەرێمدا هاتوە، هه‌روه‌ها ده‌بێت چاوه‌ڕوان بكرێت تا بڕیاری له‌كارلادانیان بۆ ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستپێكردنی لێپرسینه‌وه‌و پاشان له‌كارلادانیان، دواتریش كۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی بۆ تانه‌و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی كۆتایی‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌كانیان.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان پارێزگاكان ده‌شڵێت:"سەرچاوەی پرۆسەی لێپرسینەوەو له‌كارلادان بۆ خاوەنی پۆستەکان بەتاک‌و لەدانیشتنی دیاریکراودا ده‌بێت‌و ئه‌و كۆنتێكستانه‌ی كه یاسا سه‌پاندونی، ڕێگە به‌ده‌ركردنی بڕیاری به‌كۆمه‌ڵ ناده‌ن بۆ له‌كارلادان".
له‌كۆتاییشدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "لەمیانی کۆبونەوەی دوەمی کۆمسیۆنی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان لەماوەی ئەمساڵدا، سەرۆکی ده‌سته‌ی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان - سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێنماییه‌كی سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تییانه پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ر گۆڕانێك له‌به‌رپرسانی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پاریزگاكان ده‌كردبوو، تائه‌وكاته‌ی لیژنه پیشه‌ییه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاره‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێوارەى ئەمڕۆ، پۆستەکانى حکومەتى خۆجێیی سنورى پارێزگاى نەینەوا به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دابه‌شكران، به‌ڵام پارتى‌و سوننه‌كان كه له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیه‌كدان هیچ پۆستێكیان پێنه‌درا.
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/14372024_41.jpg)
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)