به‌شێك له‌پاره‌ى موچه‌ى مانگى شه‌ش گه‌یشت‌و دابه‌شكردنى ده‌ستپێده‌كات

کوردستان

04/07/2024‌ 3487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، بەشێک لەتەمویلی موچەی مانگی حوزەیران (مانگى شه‌ش)ىى هه‌رێمى كوردستان، خراوه‌ته‌سه‌ر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و له‌ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوشه‌وه‌ دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌ستپێده‌كات.

 
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 231 ملیارو 605 ملیۆن‌و 531 هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان‌و ئەنفالکراوان‌و زیندانیانی سیاسی‌و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان‌و خانەنشینانی شارستانی‌و سەربازیی خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".

سەبارەت بەوادەی دابەشکردنی موچە، وەزارەتى دارایی ئاشكرایكردوه‌، ڕۆژی یەکشەممە 7ى 7ى 2024 دەست بەدابەشکردنی موچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە لەسەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوەو تەمویلەکەیان گەیشتوه‌تە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی".

بەپەلە