بەیروت بۆردومان کرا و سەرکردەیەکی باڵا کرایە ئامانج

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3741 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕۆژی هەینی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە لە باشووری بەیروت و بنکەی سەرەکی حزبوڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج.

 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێرشێکی ئامانجداریان لە بەیروت ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی ئەم ئامانجە دیاری بکات.

 لای خۆیانەوە سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو هەڵمەتە سەرکردەیەکی دیاری لە حزبوڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی ناوەکەی بهێنرێت.

 دوو سەرچاوەی ئەمنی لوبنان ڕایانگەیاندووە کە هێرشی ئیسرائیل ناوچەیەکی نزیک لە دامەزراوە گەورەکانی حزبوڵای گرتووەتەوە.

سەرچاوەکانی میدیای لوبنانی دەڵێن ئیبراهیم عقل سەرکردەی سەربازی حزبوڵا کوژراوە.