سوپای ئیسرائیل بەفەڕمی کوشتنی 10 سەرکردەی حزبوڵای لەبەیروت ڕاگەیاند

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 981 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئێوارەی ڕۆژی هەینی، سوپای ئیسرائیل کوژرانی ئیبراهیم عەقیل، بەرپرسی یەکەی ڕەزوانی حزبوڵای پشتڕاستکردەوە، دوای ئەوەی لە هێرشێکدا لە بەیروت کرایە ئامانج.

 دانیاڵ هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ”پێشتر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان هەڵمەتێکی وردیان لە ناوچەی بەیروت و لەژێر ڕێنمایی هەواڵگریی دەستەی هەواڵگری سەربازی ئەنجامدا، هەروەها داواکراو ئیبراهیم عەقیل، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکان لە حزبوڵاو، فەرماندەی  هێزی ڕەزوان کۆتایی پێهات”.

دەشڵێت لەهێرشەکەدا دە سەرکردەی حزبوڵا کە نزیکی حەسەن نەسروڵا بوون کوژراون.

 هاگاری ڕاشیگەیاند عەقیل و سەرکردە کوژراوەکان لە پلاندانەرانی حزبوڵا بوون بۆ هێرشکردنە سەر جەلیل هاوشێوەی ئەوەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر ئەنجامیدا.