هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەتایبەتەکانی شارپرێس ئەمشەو هێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لەڕۆژئاوای عێراق کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە و زیاتر لە10 مووشەک ئاڕاستەی بنکەکە کراوە.
لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە زانیاری بڵاونەکراوەتەوە.
ئەو هێرشە دوای کوژرانی سەرکردەیەکی حزبوڵای عێراق لەهێرشێکی ئیسرائیلدا لە سوریا دێت.