سوریا بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهان مەترسیدارە

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەپێی پێوەرەكانی ئاشتی بۆ ساڵی 2024، سوریا لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین مەترسی لەسەر ئاشتی دروست دەكەن و كەمترین سەقامگیرییان هەیە لە جیهاندا.

 ئەم ئەنجامە لە چوارچێوەی توێژینەوەیەكدا كە دەزگای توێژینەوەی پەرلەمانی ئەوروپا بە هاوكاری لەگەڵ پەیمانگای ئابووری و ئاشتی دەرچووە و سوریای بە مەترسیدار بۆ سەر ئاشتی جیهان ناوبردووە.

 هەروەها  دەركەوتووە كە ئاستی هەڕەشەكان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و دیموكراسی لە سوریا بەرزترینە لە سەرەتای دەستپێكردنی هەڵسەنگاندنەكەوە، ئەمەش لە ئەنجامی بەردەوامی زیانەكانی بۆ سوریا، لەسەر هەردوو ئاستی مرۆیی و ئابووری.