وەزارەتی خوێندنی باڵا لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و وەزارەتى خوێندنى باڵا بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى زانکۆلاین لە سەنتەرە بازرگانییەکان.
وەزارەتەکە دەڵێت، پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە ڕۆژی شەممەوە ڕێکەوتى 21 ی ئەیلولی 2024 سەعات 12ى نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەى 10 ڕۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیدەکاتەوە" لە ڕۆژی شەممەوە ڕێکەوتى 21 ی ئەیلولی 2024 وێبسایتی www.regayzanko.com بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی زانستی، وێژەیی، پیشەیی، تا ڕۆژى 30 ی ئەیلولی 2024، واتە بۆ ماوەى 10 ڕۆژ کارا دەبێت، به‌وه‌ش ده‌رچوان لەو ماوەیەدا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ Username و Password.