شارپرێس:
به‌رپرسى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى له‌نوسراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌باره‌ى ڕۆژى نزاى نیشتمانیه‌وه داواى ڕونكردنه‌وه‌مان مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتیى زانایان‌و سه‌رۆكى ڕێكخراوه‌كه كردوه".
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یى به‌رپرسى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى له‌نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه ده‌ڵێت:"لەگەڵ برایانم لەلقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی، داواى ڕونكردنه‌وه‌مان كردوه".
ده‌شڵێت:"داواكردنى ڕونكردنه‌وه‌كه‌مان سەبارەت بەمەراسیمی ڕۆژی نزای نیشتمانیه لە هەولێری پایتەخت‌و ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە ئەم بۆنەیه پەیوەندیی هەیە بەوەی کە ناسراوە بەئاینی ئیبراهیمی، بەنوسراوی فەرمی لەسەرۆکایەتی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان داوای ڕونکردنەوەمان کردوه".
ڕۆژى 23ی نیسانی 2025، بەئامادەبونی مه‌سعود بارزانی‌و سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆکی حکومەتی هەرێم‌و ژمارەیەکی زۆر لەبەرپرسانی باڵا‌و سەرکردەکانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان‌و جیهان‌و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دونیا‌و نوێنەرانی حکومەتەکان لەئەمریکا، ئەوروپاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەژێر دروشمی (بەرەو یەکبون لەباوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لەکوردستان بەڕێوەچوو.
