شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێكى
گه‌وره لەسنوری قەرەداغ كه‌وته‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌گونده‌كانى ناوچەکەی
سوتاندو تائێستاش كۆنترۆڵنه‌كراوه.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی شارپرێس، ئاگره‌كه له‌سه‌ر شاخى ده‌لوجه كه‌وتوه‌ته‌وه دواتر
فراوان بوه‌و گه‌یشتوه‌ته سنورى گونده‌كانى ئه‌ستێڵى خواروو، چه‌مى سمۆر، كۆشكى
سه‌روو، ده‌لوجه، تازه‌دێ، كانى هه‌نار، قه‌ڵا قایمه‌ز، به‌شێكى ناحیه‌ى سێوسێنان‌و ئاوایى شێخ مسته‌فا.
تیمی فرۆکەوانی سلێمانی بەسەرپەرشتی عەمید حسێن فەیزوڵا و ئاسایشی ناوچەکەو هێزیکی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ بەسەرپەرشتی عەقید ئیسماعیل سەرقاڵی کوژراندنەوەی ئاگرەکەن.
عەمید حسێن فەیزوڵا، بەرپرسی فرۆکەوانی سلیمانی لەشوینی ئاگرکەوتنەکەوە بەشارپریسی وت، ئاگرەکە لە سێ شوینەوە کڵپەی کردوەو لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنیداین، سوپاس بۆ خەلکی ناوچەکە لەگەڵمان بەشدارن بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە.
شارپرێس
زانیویەتی، خه‌ڵكى گونده‌كان‌و به‌رگریى شارستانى سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنین، به‌ڵام
به‌هۆى بونى ڕه‌شه‌باوه نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت.
هەر بەپێی ئەو
زانیارییانە، هێلیكۆپته‌ره‌كانى به‌رگریى شارستانیش به‌شدارییان پێكراوه بۆ كۆنترۆڵكردنى
ئاگره‌كه، به‌ڵام تائێستا ئاگره‌كه كۆنترۆڵنه‌كراوه.
محەمەد سەردار