شارپرێس:
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ژەنەڕاڵ مایکل کوریلا لە کۆنگرێس ڕایگەیاند، ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا نزیکەی دوو هەزار چەکدارە.
کۆرێلا ڕونیکردەوە، هەشت هەزار دەستبەسەرکراوی داعش لەو دامەزراوانەدا هەن کە لە لایەن هاوبەشە کوردەسوورییەکانمانەوە بەڕێوەدەبرێن.
وتیشی، کورد ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ ئەحمەد شەرع دەکات، تورکیاش ڕۆڵی باشی بینیوەو یەکگرتنی کورد لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریاش بەباشی بەرەوپێش دەچێت.
مایکل کۆرێلا دەشڵێت، ئێمە سەرنجمان لەسەر گفتوگۆی نێوان حکومەتی سوریا و کوردەکانە و ئەمەش دەکرێت لە داهاتوودا کەمینەکانی تریش بگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، پێویستە چاودێری کردەوەکانی حکومەتی سوریا بکەین، لەوانەش تێکەڵکردنی چەکدارانی بیانی بۆ سوپای سوریا، هەندێک لە بیانییەکان دەخرێنە ناو سووپای سوریاوە، دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکەین کە چی ڕوودەدات.
ئ.ه