نوێنەری ئەمریکا بۆ سوریا هۆشداری لە کوشتنی ئەحمەد شەرع دەدات

جیهان

10/06/2025‌ 2266 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا ئاشکرایکرد، واشنتۆن نیگەرانی هەیە سەبارەت بە سەلامەتی ئەحمەد شەرع و دەڵێت، ئامانجی تیرۆرستانە هەوڵدەدەن بیکوژن.

 تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا بۆ ماڵپەڕی مۆنیتەر  ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع لەو وڵاتەدا دەتوانرێت ببێتە ئامانجێکی مەترسیدار بۆ تیرۆرکردن لەلایەن "توندڕەوەکانەوە". 

باراک وتیشی "پێویستە سیستەمێکی پارێزەر لە دەوروبەری شەرع هەبێت".

هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو مەترسیانەی کە چەکدارە بیانییەکان دروستی دەکەن کە لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا پەیوەندییان بە هێزە فەرمییەکانەوە کردووە.

باراک لە درێژەی قسەکانیدا وتی:  ئەمە پێویستی بە هاوکارییەکی نزیک و هاوبەشی هەواڵگری هەیە لەنێوان هاوپەیمانەکانی ئەمریکادا نەک دەستوەردانی سەربازی.
ئ.ه

بەپەلە