بچوکترین سیخوڕی سەر بەهەواڵگریی ئێران لەئیسرائیل دەستگیرکرا

جیهان

11/06/2025‌ 6121 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پۆلیسی ئیسرائیل‌و دەزگای ئاسایشی ناوخۆ (شاباک) دەستگیرکردنی مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ‌و نیوی خەڵکی تەلئەبیبیان، بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سیخوڕیی لەبەرژەوەندیی دەزگای هەواڵگریی ئێران ڕاگەیاند.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، داوا لەمێردمنداڵەکە کراوە کە لەتەلئەبیب ئەرکی جۆراوجۆر ئەنجامبدات، لەوانە نوسینی دروشمی گرافیتی، ئاگردان لەسندوقە کارەباییەکان‌و وێنەگرتنی ماڵی ئەندامی کنێست گیدۆن سەعر.

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندوە، ئەو مێردمنداڵە لەبەرامبەر ئەو ئەرکەکانیدا سەدان دۆلاری وەکو دراوی کریپتۆ لەبەرپرسانی ئێران وەرگرتوە.

لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا، کوڕەکە ڕایگەیاندوە، لەمدواییانەدا لەڕێگەی تێلیگرامەوە پەیامی لەلایەنە بیانییەکانەوە پێگەیشتوە، کە داوایکردوە زنجیرەیەک ئەرک لەناوخۆی ئیسرائیل ئەنجامبدات لەبەرامبەر پارەدا.

هەروەک ڕایگەیاندوە، جارێک داوای لێکراوە وێنەی سیستەمی گومەزی ئاسنی بگرێت، بەڵام لەکۆتاییدا ئەو ئەرکەی ئەنجامنەداوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا