سیخوڕێکی ئێران لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

کەسێک بەگومانی سیخوڕیکردن بۆ ئێران، بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێن و کەسانی جولەکە لە بەرلین دەستگیرکراو بەو هۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بانگێشتی باڵیۆزخانەی ئێرانی کردووە..

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: ئێمە ڕێگانادەین بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانی جولەکەکان لە ئەڵمانیا، تۆمەتەکانی دژی پیاوێکی دانیمارکی کە گوایە وەک بریکارو سیخوڕی ئێران مامەڵەی کردووە، دەبێت بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

لای خۆیەوە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەرلین ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە گوایە بەهێرشی ڕێکخراو بۆ سەر دامەزراوەی جوولەکەکان لە پایتەختی ئەڵمانیا وەسفکراوە.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "پێدەچێت ئەم تۆمەتە بێ بنەمایانە بەشێک بن لە هەڵمەتێکی بە ئەنقەست بۆ لادانی سەرنجی خەڵک". 

پێشتر هێزەئەمنییەکانی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی دانیمارکییان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران ڕاگەیاند، بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێن و کەسانی جولەکە لە بەرلین.
ئ.ه