شارپرێس:
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایدهگهیهنێت، وڵاتەکەیان توشی شۆک نەبوو لەوەی کە ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانو سەرکردە باڵا سەربازییەکانی ئێران دەستپێکردوه، بەڵکو ئەمە شتێکی چاوەڕانکراوبوو، لەنزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاماژهى بهوهداوه، "ئێمە لەپێگەیەکی بەهێزداین بۆ دڵنیابون لەسەلامەتیی کارمەندانو بنکەو بەرژەوەندییەکانمان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەچاودێریکردنی دۆخەکە بەردەوامدەبین".
هێگسێت جهختدهكاتهوه، "ئەمریکا خاوەن توانایەکی سەربازیی زۆرە لەناوچەکەداو ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکە ئەگەر پێویست بکات".
شهوى ڕابردوش ترهمپ قسهیكردو كۆبونهوهى (جى 7)ى بهجێهێشت، بهرلهگهڕانهوهشى وتى:"ئەوە کارێکی گەمژانە بوو کە ئێران ڕێککەوتنەکەی واژۆنەکرد، ئێستاش درەنگ نییەو دوا دەرفەتیان پێدەدەم بۆ رێککەوتن، جا یان رێککەوتنەکە واژۆدەکات یان ڕوداوێک ڕودەدات".
دوێنێش ترهمپ ڕایگهیاند، "من 60 ڕۆژ دەرفەتمدا بەئێران بۆ ئەوەی بگەین بەڕێککەوتن، بەڵام ئەوان وتیان نا، بۆیە ئەوە دەرەنجامەکەی بوو".
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "زوبێت یان درەنگ، لەکۆتاییدا ئێران دەبێت بەپێشنیازەکەم رازیبنو ڕێککەوتنەکە هەر دەکرێت".
ترهمپ لهگهڵ ئهوهى شهوى ڕابردوو پهیامێكى ئاراستهى دانیشتوانى تاران كردو وتى، دهبێت خهڵكهكه ئهوشاره چۆڵبكهن، جهختیشیكردهوه، "نامەوێت چەکی ئەتۆم لەئێران ببینم، لەهێرشەکان بەردەوامیمان دەبێت تادڵنیادەبینەوە لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی نییە، بۆیه جهختدهكهمهوه، ئێران یان ڕێککەوتنەکە واژۆدەکات یان ڕوداوێک ڕودەدات".
لهوبارهیهوه وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تۆمەتبارە بەوەی لەپەرەسەندنی ململانێکانی نێوان ئیسرائیلو ئێران دا، بەنزین بەئاگردا دەکات، پاشئەوەی داوای دەستبەجێ چۆڵکردنی تاران-ی کرد".
بهوتهى گوه جیاكون، "پێداکردنی بەنزین بەشەڕو ئاگردا، هەڕەشەو زیادکردنی فشارەکانە و ئەمەیش یارمەتیدەر نابێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵکو دەبێتە هۆی زیاتر پەرەسەندن و فراوانکردنی ململانێکان".
