شارپرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک
گوندی شێراوای سەر بە قەزای قوشتەپە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.
دژەتیرۆری
کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی
2025، کاتژمێر 18:43، لە نزیک گوندی شێراوا لهسنورى پارێزگاى ههولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندرا و خرایە
خوارەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، خۆشبەختانە
هیچ زیانێکی ماددی و گیانیی لێ نەکەوتەوە.