شارپرێس:
گۆڕانی گردی زەرگەتە نوسراوێک ئاراستەی کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات‌و داوای سڕکردنی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌كات، گۆڕانی کوردساتیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ده‌ڵێت، "ئەمە دوەمجاریانە ئەو داواکارییە دەکەن، جاری یەکەمیان لەلایەن کۆمسیۆن ڕەتکرایەوە".
یاسین حەمەعەلی ڕێکخەری ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان (باڵى گردی زەرگەتە)، لە 17ی حوزەیرانى ئه‌مساڵ، نوسراوێكى ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران کردوە.
له‌و نوسراوه‌دا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه تێیدا داواكراوه به‌فه‌رمى چالاکییە سیاسییەکانی گۆڕان سڕبکرێن، چونکە دوجار ئاگادارکراونەتەوە بۆ بەستنی کۆنگرەی بزوتنەوەکە، بەڵام بەهۆی کێشەو ئاستەنگی ناوخۆییانه‌وه لەهەردوو جارەکەدا کۆنگرە نەبەستراوە.
لەڕێگەی نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای سلێمانی، نوسراوەکە ئاراستەی کۆمسیۆن کراوەو تێیدا هاتوە، بۆ خۆلادان لەکێشەو هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەکە، داوادەکەن به‌گوێره‌ى مادەی 31ی بڕگەی یەکەمی یاسای پارتە سیاسییەکان ژمارە 36ی ساڵی 2015، چالاکیی سیاسیی حزبەکەیان سڕبکرێت، تاوەکو هۆکاری لێکتێگەیشتنی ناوخۆیی دروستدەبێت بۆ بەستنی کۆنگرە.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (باڵى كوردسات) به‌شارپرێسى وت، "ئەو نوسراوە هیچ پەیوەندییەکی بەئێمەوە نییەو لێی ئاگادارنین، به‌فه‌رمیش ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"کۆمیسیۆن مامەڵەی فەرمی لەگەڵ ئێمە هەیە، پێش دوایین کۆنفرانسیش کە 24ی ئایار کرا، هەمان کەس نوسراوی بۆ کۆمسیۆن کردبوو بۆ هەڵپەساردنی کارەکانی بزوتنەوەکە بۆ شه‌ش مانگ، بەڵام داواکارییەکەی لەلایەن کۆمسیۆنه‌وه ڕەتکرایەوە، واتە ئەمە جاری یەکەمیان نییە".
