شارپرێس:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردودا
بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیران و لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی موچە لەگفتوگۆدابون،
دەشڵێت، چارەسەرکردنی کێشەی موچە کاتی دەوێت.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ ناکۆکییەکانى دادگا وایکرد ژمارەیەک دادوەر
دەستلەکاربکێشنەوە و نەتواندرا فەرمانی سالاری بۆ خەرجکردنی موچە دەربکرێت".
ئەوەشیخستەڕوو، پێشبینی دەکەن ئەو بابەتە ماوەیەکى بوێت تاوەکو
چارەسەردەکرێت.
شاخەوان عەبدوڵا باسی لەوەشکرد،" دوایین
نوسراوى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان کە ئاڕاستەى دادگاى فیدراڵى کردوە، هیچ
بیانویەکى بۆ دادگا و لایەنە سیاسییەکان و حکومەت نەهێشتوەتەوە بۆ پابەندبونی
تەواو بە دەستور و یاساى بودجە ".
محەمەد سەردار